PeyamaKurd - جی دی ڤەنس، سەبارەت بە لێکگەیشتنی ئاشتی لەگەڵ ئێران : «ئەمە ڕێککەوتنێکی ئاشتی ناوچەیی یە کە کەندئاوی عەرەبی، ئیسرائیل و لوبنان دەگرێتەوە»
جی دی ڤەنس جێگری ترەمپ سەبارەت بە لێکگەیشتنی ئاشتی لەگەڵ ئێران پێی وایە کە عەرەبستانی سعوودی دوای «کەم کردنەوەی تەواوی مەترسییەکانی» و «گۆڕینی ووڵاتەکەی» و پچڕانی پەیوەندییەکەی لەگەڵ «گەشەپێدانی ڕادیکاڵیزمی ئیسلامی»، بووە بە هاوبەشێکی نزیکی ویلایەتە یەکگرتووەکان.
ئەو دەڵێت ئەگەر ئێران «ئامادە بێت ڕەفتارەکانی وەک سعوودییەکان بگۆڕێت»، ویلایەتە یەکگرتووەکان دەیەوێت ئێران «ووڵاتێکی سەرکەوتوو» بێت.
هەروەها ووتی : « لە کاتێک دا زۆرێک لە خەڵک سەرنجیان لەسەر ئەو بابەتە بوو کە "ئێمە دەمانەوێت ئایەتۆڵڵا بە ڕەزا پەهلەوی یان کەسێکی وەک ئەو بگۆڕین"، ئەوەی سەرۆک ترامپ هەمیشە دەیگوت ئەمە بوو: "ئێمە دەمانەوێت توانای ئەوان بۆ سەپاندنی دەسەڵات لە سەرانسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دا لەناو ببەین."»
«هۆکاری ئەوەی کە دەقی تێگەیشتننامەکەمان بڵاو نەکردووەتەوە ئەوەیە کە هەندێک لە نێوەندگیرەکانمان - پاکستان و قەتەرییەکان - داوایان لێکردووین ئەم بابەتە بە شێوازێکی درووست پەیڕەو بکەین. هەستیارییەک لە جیهانی عەرەبی و ئیسلامی دا هەیە کە ئێمە هەوڵ دەدەین ڕەچاویان بکەین.»