PeyamaKurd - جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا : له‌گه‌ڵ ئێران هێشتا نه‌گه‌یشتوینه‌ته ڕێككه‌وتن به‌ڵام زۆر نزیكین
جه‌ی دی ڤەنس، جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا له لێدوانێك دا بۆ ڕۆژنامه‌نووسان له‌باره‌ی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی كه باس له‌وه ده‌كه‌ن ئه‌مریكا و ئێران ڕێككه‌وتوون و ڕێككه‌وتنه‌كه‌ش ته‌نیا ڕەزامهندی دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكای ماوه، ووتی، هێشتا له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه ئایا چ كاتێك یاخود ئایا له بنه‌ڕه‌ت دا هه‌ردوولا ده‌گه‌نه ڕێككه‌وتنی كۆتایی، زووە.
به ەوتەی جه‌ی دی ڤەنس، ئه‌و ڕەشنووسهی كه دانووستانی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن هێشتا چه‌ند بڕگه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ ئێران له گفتوگۆدان، یه‌كێك له‌و بڕگانه‌ش پرسی پیتاندنی یۆرانیۆمه.
ئه‌و ووتیشی، هێشتا نه‌گه‌یشتووینه‌ته ئه‌نجامی كۆتایی، به‌ڵام زۆر نزیكین و له دانووستان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به‌رده‌وام ده‌بین.