PeyamaKurd - جێگرەوەی نووری مالکی دەست نیشان کراوە
شەوی ڕابردوو چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان کۆبوونەتەوە و بە گوێرەی زانیاری میدیا عێراقییەکان، تیایدا باسم موحەمەد بەدری لە حزبی دەعوە وەک کاندید بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکوەزیران دیاری کراوە.
ئاماژە بەوەش کراوە نووری مالکی کاندیدی پێشووی چوارچێوەی هەماهەنگی، کە لەلایەن ئەمریکاوە بە تووندی دژایەتی کرا لە وەرگرتنی ئەو پۆستە، بە مەرجی ئەوەی هیچ یەک لە حەیدەر عەبادی و موحەمەد شیاع سوودانی خۆیان کاندید نەکەن، ئامادەیە لە کاندیدبوون بکشێتەوە.
باسم موحەمەد بەدری ساڵی 2013ەوە سەرۆکی دەستەی لێپرسینەوە و دادپەروەرییە و پێشتریش مامۆستای کۆلێژی کشتوکاڵی زانکۆی بەغدا بووە.