جەی دی ڤەنس : هیواداراین ئێرانییەکان دانووستانەكانی سبەینێ بەجیددی وەربگرن
جەی دی ڤەنس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا، رایگەیاند: دۆناڵد ترامپ هێشتا چارەسەری دیپلۆماسی لەگەڵ ئێران پێ باشترەو هیوادارە ئێرانییەکان لە دانووستانەکانی رۆژی پێنجشەممەدا ئەم بابەتە بە جیددی وەربگرن.
دی ڤانس، لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی "فۆكس نیووز" ئاماژەی بەوەکرد: ئامانجی کۆتایی سەرۆک ترامپ رێگریکردنە لە ئێران چەکی ئەتۆمی بەدەست بهێنێت، جا لە ڕێگەی سەربازییەوە بێت ئەگەر دەست نیشانكرا، یان لە رێگەی دیپلۆماسی و شێوازی دیکەوە.
ووتیشی : بژاردەی دیپلۆماسی بژاردەی پەسەندکراوە، هیوای خۆشی دەربڕی دانووستانەكان لەگەڵ ئێرانییەکان بە باشی بەڕێوەبچێت، بە مەبەستی گەیشتن بە دۆخێک کە ڕێگری لە تاران بکات چەکی ئەتۆمی بۆ هەڕەشەکردن لە جیهان بەکاربهێنێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە