PeyamaKurd - جەی دی ڤەنس : ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران ڕەنگە چەند هەفتە یان چەند مانگێکی پێ بچێت
جەی دی ڤەنس، جێگری سەرۆککۆماری ئەمریکا ڕایگەیاند کە ووڵاتەکەی لە گەیشتن بە ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران زۆر نزیک بووەتەوە، بەڵام ئەگەری ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران ڕەنگە چەند هەفتە یان چەند مانگێکی پێ بچێت.
ناوبراو ئاماژەی بەوە کرد کە ئەم ڕێککەوتنە بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران بۆ ماوەیەکی درێژخایەن چارەسەر دەکات، بە شێوازێک کە لە داهاتوودا دڵنیایی بدات کە ئێران ناگاتە چەکی ئەتۆمی.
ڤەنس لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کاناڵی (CBS) کە پێش ئۆپراسیۆنەکەی ئەمریکا لە باشووری ئێران ئەنجام درابوو ووتی : ''ڕێککەوتنەکە بێ گومان دەکرێت پێش هەڵبژاردنە ناوخۆیی یەکانی مانگی نۆڤەمبەر بەدەست بێت؛ بەڵام ئەگەری هەیە حەفتەی داهاتوو یان چەند مانگێکی دیکە بخاێنێت.''
لەلایەکی دیکەوە، دۆناڵد ترامپ کاتێکی کورتتری بۆ ئەم بابەتە دیاری کردبوو و ڕایگەیاندبوو کە دانووستانەکان لە ''قۆناغەکانی کۆتایی دان'' و ڕەنگە لە ماوەی چەند ڕۆژی دیکە بگەنە ئەنجام.