خوێندکارێک بە تۆمەتی سیخوڕی لەلایەن كۆماری ئیسلامی یەوە لەسێدارە درا 

خوێندکارێک بە تۆمەتی سیخوڕی لەلایەن كۆماری ئیسلامی یەوە لەسێدارە درا 

PeyamaKurd - خوێندکارێک بە تۆمەتی سیخوڕی لەلایەن كۆماری ئیسلامی یەوە لەسێدارە درا 

دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند کە حوکمی لەسێدارەدانی "عیرفان شەکوورزادە"، بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ دەزگا هەواڵگرییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل جێ بەجێ کراوە. 

ئەم ناوەندە ڕایگەیاند کە شەکوورزادە لە ڕێکخراوێکی زانستی بواری ماهوارە چالاک بووە و زانیاری نهێنی ڕادەستی لایەنی بیانی کردووە.

بەپێی ڕاپۆرتی دەزگای دادوەری ئێران ، ئەم لاوە لە سێ قۆناغ دا پەیوەندی بە "مووساد" و "سی ئای ئەی"وە کردووە، بەڵام ئەم بانگەشانە لەلایەن هیچ سەرچاوەیەکی سەربەخۆوە پشتڕاست نەکراونەتەوە و هیچ بەڵگەیەکی باوەڕپێکراویش لەمبارەیەوە بڵاو نەکراوەتەوە.

ئەمە لەکاتێک دایە کە پێشتر ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ ڕایانگەیاندبوو کە عیرفان شەکوورزادە، تەمەن ٢٩ ساڵ، خوێندکارێکی بلیمەتی زانکۆی "عیلم و سەنعەت"ی تاران بووە.

ناوبراو دوای چەندین مانگ ڕاگیران لە ژووری تاکەکەسی و وەرگرتنی "دان پێدانانی زۆرەملێ" لەژێر ئەشکەنجەدا، حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو.