دانیمارك : ئێران لە پشت ھەڕەشە تیرۆریستییەكانی سەر ووڵاتەكەمانەوەیە

دانیمارك : ئێران لە پشت ھەڕەشە تیرۆریستییەكانی سەر ووڵاتەكەمانەوەیە

PeyamaKurd - دانیمارك : ئێران لە پشت ھەڕەشە تیرۆریستییەكانی سەر ووڵاتەكەمانەوەیە

دەزگای هەواڵگری و ئاسایشی نیشتیمانی دانیمارک ڕایگەیاند : لە ماوەی ساڵی ڕابردوو ئێران ڕۆڵێکی " بەرچاو" و گەورەی لە هەڕەشە تێرۆرسیتییەکانی سەر ئەو وولاتە هەبووە .

فین بۆرخ ئەندرسن سەرۆکی دەزگای هەواڵگری لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند : شێوازی هەڕەشەکان گۆڕاوە و ئێستا ئەکتەرە دەوڵەتییەکان ، بە تایبەت ئێران ، مەترسی جیددی بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی ئیسرائیل، جووەکان و نەیارانی ئێرانی لە دانیمارک و ئەورووپا درووست دەکەن.

بە ووتەی ئەو بەرپرسە، تاران لە ڕێگەی دەزگا هەواڵگرییەکانی ، تۆڕە تاوانکارییەکان و بە کرێ گرتنی کەسانی ناو ئەورووپا، پلانی هێرشەکان دادەڕێژێت.

دانیمارک پێی وایە گرژییەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیل و هێرشەکانی ئەم دوایی یەی ئەمریکا ، کاریگەری ڕاستەوخۆیان لە سەر ئاسایشی ووڵاتانی سکاندیناڤیا هوبووە . هاوکات سوید یش ، کە دراوسێی دانیمارکە ، ئێرانی تۆمەتبار کردووە بەوەی گرووپە تاوانکارییەکان بۆ ئەنجام دانی ' کردەوەی تووندووتیژی " لە دژی نەیارانی بە کار دەهێنێت . ئەمە لە کاتێک دایە کە ‌هێشتا مەترسی تووندڕەوە ئیسلامییەکان و ڕاستڕەوەکان یش وەک مەترسییەکی ئەمنی ماونەتەوە