PeyamaKurd - دوای بەئامانج گرتنی كەشتییەكی ئێران لە لایەن ئەمریكاوە، قەرارگای خاتەمۆلئەنبیا ھەڕەشەی تۆڵە كردنەوە دەكات
دوای ئەوەی دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند کە هێزی دەریایی ئەمریکا کەشتییەکی بارهەڵگری کۆماری ئیسلامییان لە دەریای عوممان کردۆتە ئامانج و کۆنتڕۆڵیان کردووە، ووتەبێژی قەرارگای خاتەمۆلئەنبیا كاردانەوەی بەرامبەر ئەو کارە نیشان دا.
ووتەبێژی ئەو قەرارگایە ووتی كە سوپای ئەمریکا بە تەقەکردن لە یەکێک لە کەشتییە بازرگانییەکانی کۆماری ئیسلامی لە ئاوەکانی دەریای عوممان و لەكارخستنی سیستەمی کەشتیوانییەکەی، دواتر بە پیادەكردنی ژمارەیەك لە چەکدارانی خۆی تەقەیان لێكردووە.
قەرارگاكە ڕایگەیاند کە کەشتییە بارهەڵگرەکە لە چین ەوە بەرەو ئێران لە جووڵەدا بووە.
قەرارگاكە ئەم کارەی سوپای ئەمریکای بە “دزی دەریایی چەکدارنە” وەسف کرد و بانگەشەی کرد کە هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی “بەم زووانە ووڵام دەدەنەوە و تۆڵەی خۆیان دەدەنەوە”.
ترامپ یەکشەممە ڕایگەیاند کە هێزی دەریایی ئەمریکا کۆنترۆڵی کەشتییەکی بارهەڵگری کۆماری ئیسلامی لە دەریای عوممان كردووە.