PeyamaKurd - "دوای رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئێران؛ باشترین بژارده له‌ناوبردنی یۆرانیۆمه‌كه‌یه‌تی چوونكه گواستنه‌وه‌ی ئه‌سته‌مه"
رافائیل گرووسی به‌ڕێوبه‌ری ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی ووزه‌ی ئه‌تۆمی ڕایگەیاند : ئێمە له‌ئێستادا بەشداری نین له دانووستانی نێوان ئێران و ئەمریکا، به‌ڵام دەزانین نزیكن له‌وه بگه‌نه رێككه‌وتن.
جه‌خت ده‌كه‌ینەوە چاره‌سه‌ری قه‌یرانی ئێران و ئه‌مریكا ده‌بێت به‌شێوه‌ی دیپلۆماسی بێت.
دوای رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئێران باشترین بژارده ئه‌وه‌یه یۆرانیۆمه به‌رز پیتێندراوه‌كه‌ی له‌ناوببرێت یاخود ئاستی پیتاندنه‌كه‌ی كه‌م بكرێته‌وه، چوونكه له‌ڕووی كردارییه‌وه گواستنه‌وه‌ی ئه‌سته‌مه.
دەستپێکردنەوەی چالاکییەکانمان لە ناوخۆی ئێران مەرجی پێش وەختە بۆ هەڵسەنگاندنی تەکنیکی بارودۆخەکە.
وا گریمانه ده‌كه‌ین یۆرانیۆمه به‌رز پیتێندراوه‌كه له شوێنی خۆیه‌تی له‌ناو ئێران و نه‌گوازراوه‌ته‌وه، ده‌بێت رێگه‌مان پێ بدرێت ده‌ستمان پێی بگات بۆ ئه‌وه‌ی له بڕه‌كه‌ی دڵنیا ببینه‌وه.