PeyamaKurd - دۆناڵد ترامپ : ئێران ڕێککەوتن نەکات، وێستگەی کارەبا و بیرە نەوتەکانیان لەناو دەبەین
دووشەممە، دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا هەڕەشەی تووندی لە ئێران کرد و ڕایگەیاند، ئەگەر دانووستانە بەردەوامەکان شکست بهێنن، ئەوە ژێرخانی ووزە و کارەبای ئەو ووڵاتە لەناو دەبات.
دۆناڵد ترامپ لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ووتی : ئەگەر ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران نەکرێ، ئەوە هەموو وێستگەکانی کارەبا و بیرە نەوتییەکان و دوورگەی خارگ بە تەواوی لەناو دەبەین.
سەرۆکی ئەمریکا باسی لەوەش کرد، ئێمە لەگەڵ دەستەیەکی عاقڵانیتر سەرقاڵی دانووستانین بۆ کۆتایی هێنان بە ئۆپراسیۆنی سەربازی لە ئێران"، جەختیشی کردەوە، پێشکەوتنی بەرچاو لەم گفتوگۆیانە بەدیهاتووە.
ترامپ هۆشداری دا لەوەی ئەگەر ڕێککەوتن نەکرێت، واشینتۆن لەو ئامانجە گرینگانە دەدات کە پێشتر دەستیان لێنەدراوە، ئەمەش لە ووڵامی کوشتنی سەربازانی ئەمریکایە لە ماوەی ٤٧ ساڵی ڕابردوودا.