دۆناڵد ترامپ : بەم نزیکانە کۆتایی بە جەنگی ئێران دێت

دۆناڵد ترامپ : بەم نزیکانە کۆتایی بە جەنگی ئێران دێت

PeyamaKurd - دۆناڵد ترامپ : بەم نزیکانە کۆتایی بە جەنگی ئێران دێت

دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئەو جەنگەی ئەمریکا دژی ئێران دەیکات لە کۆتایی نزیكە و سەرهەڵ ناداتەوە، بەو پێیەی ئاگربەست وەکوو خۆیەتی بۆ ئەوەی بە ئاشتییەکی هەمەلایەنە خۆش بكات.

دۆناڵد ترامپ لە کۆبوونەوەیەکدا لە شاری لاس ڤێگاس ووتی :  "جەنگی ئێران زۆر بە زوویی کۆتایی دێت و كاری سەربازی ئەمریکا تەواو بووە"، دەشڵێت، "سەرکەوتن لە ئێران زۆر نزیکە و ئۆپراسیۆنە سەربازییەکان تەنیا دوو مانگی خایاندووە".

ئاماژەی بەوەشکرد، شەڕەکە زۆر بە ئاسانی بەڕێوەدەچێت و واشنتن توانای ئەوەی هەیە هەرچی بیەوێت لە ئێراندا بیکات، جەختیشی کردەوە کە " سوپای ئەمەریکا بەهێزترینە لە جیهاندا".

ھەروەھا ڕایگەیاند، نایەوێت بچێتە جەنگەوە و ڕوونیشیکردەوە کە پێویستە "ڕێگری لە بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی تاران بکرێت. "

هەروەها ڕۆژی ڕابردوو ترەمپ ڕایگەیاند، ئێران ڕەزامەندیی لەسەر ڕادەستکردنی کۆگاکانی یۆرانیۆمی پیتێنراو دەربڕیوە.