دۆناڵد ترامپ سەبارەت بە کۆماری ئیسلامی؛ “ئێمە هێزی دەریایی ئەوانمان لەناوبرد”

دۆناڵد ترامپ سەبارەت بە کۆماری ئیسلامی؛ “ئێمە هێزی دەریایی ئەوانمان لەناوبرد”

PeyamaKurd - دۆناڵد ترامپ سەبارەت بە کۆماری ئیسلامی؛ “ئێمە هێزی دەریایی ئەوانمان لەناوبرد”

دۆناڵد ترامپ، سەرۆككۆماری ئەمریكا، لە لێدوانێكی تووند و بێ وێنەدا، سەبارەت بە دۆخی سەربازی و سیاسی و کۆماری ئیسلامی چەند بابەتێكی هێنایە بەرباس.

ترامپ بە ئاماژە بە دەسەڵاتی نیزامی کۆماری ئیسلامی ووتی کە ئامێرەکانیان تەنانەت سەرەڕای کەڵک وەرگرتن لە تەکنۆلۆژیای ڕووسی و چین ی، "بێ کەڵکن لە بەرامبەر ئەمریکا" و "بە هیچ شێوەیەک بەراورد ناكرێن".

هەروەها ئاماژەی بەوەدا كە كۆماری ئیسلامی بە شوێن دەسەڵات لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دا بوو، بەڵام ئەمریكا ڕێگریی لەو ئامانجەی كرد.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانی دا، ترامپ ئاماژەی بە پێشهاتە سەربازییەکانی ئەم دواییە کرد و واتی کە “دوو هەفتە لەمەوبەر هێزی دەریایی یان هەبوو، بەڵام ئێستا هێزی دەریایییان نەماوە”، ئاماژەی بەوەشکرد، “لە ماوەی دوو ڕۆژدا ٥٨ کەشتییان ڕەوانەی بنی دەریا کراون”.

هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە ئەمریکا ئامادەیە دانوستان بکات، بەڵام “کەس نییە قسەی لەگەڵ بکات”، جەختیشی لەوە کردەوە کە “ئێمە ئەم دۆخەمان بەدڵە”.

سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هەروەها بە ئاماژە بە سیاسەتەکانی خۆی ڕایگەیاند کە لە خولی دووەمی خۆی دا "دەسەڵاتێکی زۆر زیاتری هەیە" سەبارەت بە كۆماری ئیسلامی و زۆر باش هەنگاوی ناوە.

لە بەشێکی دیکەی ئەم لێدوانانەدا ترامپ سەبارەت بە ڤەنزۆئێللا ووتی "ئێمە لە چەند خولەکێکدا ئەم ووڵاتەمان گرت".