PeyamaKurd - دۆناڵد ترامپ : ڕژێمی تیرۆریستی لە ئێران بە تەواوی لەناو دەبەین لە رووی سەربازی و ئابوری و هەموو بوارەكانی تردا
" چاوەڕوان بن بزانن ئەمڕۆ چیان بەسەردێنین"
ئەوان 47 ساڵە خەڵکی بێ تاوان دەکوژن؛ ئێستاش من وەک 47هەمین سەرۆکی ئەمریکا دەیانکوژم
دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەڵێت : رژێمی تیرۆریستی لە ئێران بە تەواوی لەناو دەبەین لە رووی سەربازی و ئابوری و هەموو بوارەكانی تردا.
ترامپ لە نووسینێكدا لە سەكۆی "ترووس سۆشیال" رایگەیاندووە: هێزی دەریایی ئێران تەفروتوونابوو، هێزی ئاسمانیان بوونی نەماوە و موشەک و فڕۆکە بێفڕۆکەوان و هەموو ئەوەی هەیانە لەناو دەبرێن و سەرکردەکانیان لە سەر ڕووی زەوی سڕانەوە.
ترامپ ئاماژەی بەوەش كردووە: ئێمە هێزێكی وێرانكەری بێ هاوتایمان هەیە، تەقەمەنی بێ سنوور و کاتێکی زۆرمان لەبەردەست دایە، چاوەڕێی بكەن بزانن ئەو خراپەكارە شێتانە ئەمڕۆ چیان بەسەر دێت.
ووتووشیەتی: ئەوان 47 ساڵە لە ناوچە جیاوازەكانی جیهان دا خەڵکی بێتاوان دەکوژن، ئێستاش من وەک 47هەمین سەرۆکی ئەمریکا دەیانکوژم، چ شەرەفێکی گەورەیە کە ئەو کارە بکەم.