PeyamaKurd - دەست بەسەرداگرتنی ٣٧٥ کیلۆگرام زێڕ لە دۆسیەی بریکاری پێشووی وەزارەتی نەوتی عێراق
دەسەڵاتی دادوەریی عێراق دەست بەسەرداگرتنی ٣٧٥ کیلۆگرام زێڕی لە دۆسیەی بریکاری پێشووی وەزارەتی نەوت ڕاگەیاند
ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق بە فەرمی ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی هەڵمەتەکانی دژ بە گەندەڵی، تواندراوە بڕی ٣٧٥ کیلۆگرام زێڕ لە دۆسیەی (عەدنان جومەیلی)، بریکاری پێشووی وەزارەتی نەوتی عێراق بۆ کاروباری پاڵاوتن، بگەڕێنرێتەوە بۆ خەزێنەی دەوڵەت.
گرینگی دۆسیەکە:
ئەم هەنگاوە یاسایی و دادوەرییە لە دوای زنجیرەیەک لێکۆڵینەوەی وورد دێت لەسەر دۆسیەکانی گەندەڵی، بەهەدەردانی سامانی گشتی و سپی کردنەوەی پارە لە کەرتی نەوتی عێراق دا، کە یەکێکە لە گەورەترین دەست بەسەرداگرتنەکانی زێڕ و سامانی قاچاغ کراو لەم دوایی یانەدا.