دەست بەسەركردنی سیخوڕێکی سەر بە ئێڕان لە لایەن ئیسڕائیل ەوە

دەست بەسەركردنی سیخوڕێکی سەر بە ئێڕان لە لایەن ئیسڕائیل ەوە

PeyamaKurd - دەست بەسەركردنی سیخوڕێکی سەر بە ئێڕان لە لایەن ئیسڕائیل ەوە

ڕۆژنامەی ئۆرشەلیم پۆست لە ڕاپۆرتێک دا بڵاوی کردەوە کە داواكاری گشتی ئۆرشەلیم كەسێكی تەمەن ٢١ ساڵانی بە ناوی ئێلی لوونی بە تاوانی سیخوڕی بۆ ڕێژیمی ئێران دەست بەسەر کردووە.

ڕۆژی هەینی ١٢ی پووشپەڕ، ڕۆژنامەكە لە ڕاپۆرتێک دا ڕایگەیاند؛ کە ئێلی لوون لە دوایین مانگەکانی ساڵی ٢٠٢٥ و سەرەتای ساڵی ٢٠٢٦ــەوە سیخوڕی بۆ دەزگا ئەمنییەتییەکانی ڕێژیمی ئێران کردووە.

ئەو سیخوڕە بۆ دوو کەس بە ناوەکانی "سینا" و "ئەلێکساندر" کە نوێنەری دەزگا سیخوڕییەکانی کۆماری ئیسلامی بوون، چەندین ئەرک پێسپێردراوی ڕاپەڕاندووە.

بە گوێرەی زانیارییەکان، وێنەگرتن لە بنکەی ناوەندی پاسەكانی ئۆرشەلیم، بینایەکی حکوومی لە گەڕەکی بوخاریم و چەند کارێکی تێکدەرانەی دیکە لە ئەرکەكانی ناوبراو بووە.

داواكاری گشتی ئۆرشەلیم ڕایگەیاند ئێلی لوون لە بەرانبەر ئەو کارە سیخوڕییانەدا، بڕی ٨٦١ دۆلاری بە شێوەی نەخت و ٥١٨ دۆلاری بە شێوەی ئەرزی دیجیتاڵی وەرگرتووە و بە تاوانی پەیوەندی لەگەڵ ناوەندە ئەمنییەتییەکانی دوژمن بە قورسی سزا دراوە.