PeyamaKurd - دەست بەسەرکردن و نادیاری چارەنووسی سێ هاووڵاتی کورد لە ئیلام
سێ هاووڵاتی کورد و خەڵکی ئاسمانئاوا سەر بە پارێزگای ئیلام بە ناوەکانی عەلی ڕەزا قاسمنژاد، ئارمین ئەسەدیان و ئەحمەدرەزا کۆهزادیانی، لە ١٧ ڕۆژ پێشەوە لەلایەن هێزەكانی کۆماری ئیسلامی یەوە دەست بەسەر کراون و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتێک، ڕۆژی پێنجشەممە ٣١ی بانەمەڕ، عەلیڕەزا قاسمنژاد، ئارمین ئەسەدیان و ئەحمەدرەزا کۆهزادیانی، سێ هاووڵاتیی خەڵکی ئاسماناوا، لە کاتی هێرشی هێزە حکوومەتییەکان بۆ سەر ماڵەکانیان بەبێ هیچ بەڵگەیەکی دادوەری و بە بەکارهێنانی تووندوتیژی دەست بەسەر کران.
سەرەڕای تێپەڕبوونی ١٧ ڕۆژ بەسەر دەست بەسەرکردنی ئەم هاووڵاتییانەدا، تا ئێستا هیچ جۆرە پەیوەندییەکیان لەگەڵ بنەماڵە و کەس وکارەکانیان نەبووە و لە دەست ڕاگەیشتن بە پارێزەر بێ بەش کراون.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکارەکانی دەست بەسەرکران، تۆمەتە وەپاڵدراوەکان، شوێنی ڕاگرتن ئەم هاووڵاتییانە لەبەردەست دا نییە.