دەست بەسەرکردنی هاووڵاتییەکی کورد لەلایەن هێزەکانی ئێران ەوە

دەست بەسەرکردنی هاووڵاتییەکی کورد لەلایەن هێزەکانی ئێران ەوە

PeyamaKurd - دەست بەسەرکردنی هاووڵاتییەکی کورد لەلایەن هێزەکانی ئێران ەوە
 
ئاوا ڕۆستەمی، هاووڵاتی تەمەن ٤٠ ساڵ و خەڵکی گوندی «خوڕخوڕە»ی سەر بە شاری مەهاباد، ماوەی شەش ڕۆژە لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ئێران ەوە دەست بەسەر کراوە و تا ئێستا چارەنووسی نادیارە. 

بەپێی ڕاپۆرتەکان، دەست بەسەرکردنی ئەم هاووڵاتییە ڕۆژی پێنجشەممە ١٥ی ڕەشەمەی ١٤٠٤، بەبێ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی و لە ئەنجامی هێرشی هێزە ئەمنییەکان بۆ سەر شوێنی مانەوەی ناوبراو ڕووی داوە. 

سەرەڕای بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکەی، تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەکی وورد سەبارەت بە هۆکاری دەست بەسەرکردن، ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵی و شوێنی ڕاگرتنی ئەم هاووڵاتییە لەبەر دەست دا نییە و ناوبراو لە مافی پەیوەندی و چاوپێکەوتن بێ بەش کراوە.