PeyamaKurd - سزای ١٠ ساڵ بەندکران بەسەر جەواد عەلی كوردی
بەم دوایی یانە “جەواد عەلی کوردی” ھاووڵاتی كورد و خەڵكی سەبزەوار، برای “خەسرەو عەلی كوردی” پارێزەری كۆچ كردوو، لەلایەن یەکێک لە لقەکانی دادگای شۆڕشی مەشھەدەوە دادگایی کراوە و سزای ١٠ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپاوە.
ئەم سزایە لە کاتێک دا دەرچووە کە ناوبراو هێشتا لە بەندیخانەی وەکێڵاوای مەشھەددا بەندکراوە و تا ئێستا زانیارییەکی وورد لەسەر ئەو تۆمەتانەی لە حوکمەکەدا هاتوون، لەبەردەستدا نییە.
جەواد عەلی کوردی ٢١ی سەرماوەزی ١٤٠٤، دوای بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆیەک لە ناڕەزایەتی بە دەست بەسەرکردنی بەربڵاوی بەشداربووانی ڕێوڕەسمی حەوتەمین ڕۆژی کۆچی دوایی براکەی دا دەست بەسەر کرا.
ناوبراو لەو ڤیدیۆیەدا وێڕای خستنەژێر پرسیاری گێڕانەوەی فەرمی حکوومەت لەسەر مەرگی گومانئاوی براکەی، ڕایگەیاندبوو کە بەڵگەی نهێنی لەمبارەیەوە لەبەر دەست دایە.