PeyamaKurd - سوپای ئیسرائیل ئۆپراسیۆنێکی بەرفراوانی لە باشووری لوبنان دەست پێکرد
سوپای ئیسرائیل دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنێکی سەربازیی بەرفراوانی لە بەرزایی یەکانی "شەقیف و ناوچەی وادی سلووقی" لە باشووری لوبنان راگەیاند.
ئەڤیخای ئەدرەعی، ووتەبێژی سوپای ئیسرائیل، یەکشەممە ڕایگەیاند؛ فەرماندەیی باکوور دەستی بەم ئۆپراسیۆنە کردووە بە ئامانجی تێکدانی ژێرخانی سەربازی حیزبۆڵڵا، بەهێزکردنی کۆنترۆڵی ئۆپراسیۆنی لە باشوور، و لادانی هەڕەشەی ڕاستەوخۆ لەسەر ناوچەی "هێڵی سنووری ڕۆژهەڵاتی فەڵەستین و شارۆچکەی متەڵە".
ئەدرەعی ئاماژەی بەوە کرد، هێزە ووشکانییەکان، لەژێر فەرماندەیی فیرقەی ٣٦ و بە ڕێنمایی هەواڵگریی سەربازی، خەریکی ئەنجامدانی هێرشبردن بۆ فراوانکردنی هێڵی بەرگریی پێشەوەن.
هەروەها ڕوونی کردەوە ئەیال زەمیر سوپاسالاری ئیسرائیل، ڕەزامەندی لەسەر ئۆپراسیۆنەکە داوە.
ووتەبێژی سوپا ئاشکرای کرد، هێزەکانیان لە رووباری لیتانی پەڕیونەتەوە و هێرشەکانیان بۆ باکووری ڕووبارەکە فراوان کردووە، هاوکات ئۆپراسیۆنەکان بۆ ناوچەکانی دیکەش پەرە دەستێنن.