PeyamaKurd - سوپای ئیسرائیل هەواڵی کوژرانی دە ئەندامی حیزبۆڵڵا لە باشووری لوبنان ڕاگەیاند
ووتەبێژی سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردووی ئۆپراسیۆنەکانی باشووری لوبنان، هێزەکانی تیپی حەوت، بە فەرماندەیی فیرقەی ٣٦، دە ئەندامی چەکداری ڕێکخراوی تیرۆریستی حیزبۆڵڵایان لەناوبردووە کە لە نزیک هێزەکانی ئیسرائیل چالاکییان دەکرد و بە هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆ دادەنران.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، دوای دەستنیشان کردنی ئەو کەسانە، هێزەکانی سوپای ئیسرائیل بە جێبەجێکردنی گەمارۆدان، بەخێرایی ئەو مەترسییەیان لەناو بردووە.
لە ئۆپراسیۆنێکی دیکەدا مووشەک هەڵگرێکیان تێکشکاند کە ئامادەبوو بۆ تەقەکردن. ئەم هەڵوێستە بە هەڕەشەیەکی دەست بەجێ بۆ سەر هێزەکانی ئیسرائیل دادەنرا. هەروەها چەندین ژێرخان کە بۆ هەڵگرتنی چەک و باڵەخانە سەربازییەکانی سەر بە حیزبۆڵڵا بەکارهێنراون، کرانە ئامانج و وێران کران.