PeyamaKurd - سوپای ئیسرائیل : پێدەچێت ووتەبێژی قەرارگای خاتەمۆلئەنبیا بەرهەمی زیرەکی دەستکرد بێت
سوپای ئیسرائیل بانگەشەی ئەوەی کرد کە ئەو کەسەی لە میدیاکانی ئێران دا بە ناوی ئیبراهیم زوڵفەقاری ووتەبێژی بارەگای خاتەمۆلئەنبیا دەناسێندرێت، بەرهەمی زیرەکی دەستکردە.
سوپا ئیسڕائیل لە ئەکاونتی X ی خۆیدا نووسیویەتی : "ئیبراهیم زولفەقاری زیاتر لە بەرهەمی زیرەکی دەستکرد دەچێت بەلامەوە نەک کەسێکی ڕاستەقینە، ئەگەر ئەوتان لە چاوپێکەوتنێک دا یان لە مەیدان دا بینیوە پێمان بڵێن، ئەگەر نا، هاوکارمان بن بۆ ئەوەی بیسەلمێنین کە بەرهەمی زیرەکی دەستکردە".