PeyamaKurd - سوپای ئیسرائیل کوژرانی سەربازێکی لە باشووری لوبنان ڕاگەیاند کە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەست داوە
ووتەبێژی سوپای ئیسرائیل ئاشکرای کرد کە سەربازێکی پلەباڵای یەدەگ بە ناوی لیدۆر پۆرات کە تەمەنی ٣١ ساڵ بووە دوای مانەوەی بۆ ماوەیەک لەژێر چاودێری پزیشکی دا بەهۆی ئەو برینە سەختانەی لە شەڕەکانی باشووری لوبنان دا بەریکەوتبوو گیانی لەدەست داوە
بەپێی ڕاگەێندراوە فەرمییەکە ئەم سەربازە لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنە زەمینییەکانی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر پێگەکانی حزبۆڵڵا بەژداری کردووە و لە کاتی پێکدادانەکاندا بە سەختی بریندار بووە، ئاماژە بەوەش کراوە کە کوژرانی ئەم سەربازە ژمارەی کوژراوانی سوپای ئیسرائیل لە بەرەی باکوور زیاتر دەکات کە لەم دوایی یانەدا ڕووبەڕووی بەرگرییەکی تووندی هێزەکانی حزبۆڵڵا بوونەتەوە