PeyamaKurd - سوپای ئەمریکا کەشتییەکی دیکەی لە کەندئاوی عوممان لەکار خست
فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا لە پەیامێکدا لە ئێکس بڵاوی کردووەتەوە هێزەکانی ئەمریکا کاتژمێر 11:20 خولەکی پاش نیوەڕۆ بە کاتی واشینتۆن کەشتییەکی نەوت هەڵگریان لە کەندئاوی عوممان لەکارخستووە.
سێنتکام دەڵێت کەشتی ئێم تی جەڵڤیر کە ئاڵای گینیا-بیساوی لەسەر بووە، خەریکی گواستنەوەی نەوتی ئێران و بە پێشێل کردنی ئەو سزایانە بووە کە بەسەر ئێران دا سەپێندراوە.
بە پێی ڕاگەێندراوەکەی سێنتکام، دوای ئەوەی تیمی کەشتییەکە ووڵامی هۆشداری و فەرمانەکانی هێزەکانی ئەمریکایان نەداوەتەوە، فڕۆکەیەکی ئەمریکی دوو مووشەکیان ئاراستەی ژووری بزوێنەری نەوت هەڵگرەکە کردووە و بەهۆیەوە لەکار كەوتووە.
سێنتکام هەروەها ڕایگەیاندووە دوو نەوت هەڵگری دیکە کە ئاڵای ووڵاتی پالاویان لەسەر بووە بە ناوەکانی "ماریڤێکس" و "سێتبێلۆ" لە چالاکییەکی هاوشێوەدا لە ڕۆژانی دووشەممە و سێشەممەدا کراونەتە ئامانج.
سێنتکام دەڵێت، لە سەرەتای گەمارۆوەکەوە، ٩ کەشتییان لەکار خستووە و ١٣٥ کەشتییان ناچار کردووە ڕێڕەوی خۆیان بگۆڕن.