PeyamaKurd - سوپای پاسداران بە دەرکردنی بەیاننامەیەک، داخستنی گەرووی هۆرموز و هەڕەشەی ڕووبەڕووبوونەوەی هەر جۆرە هاتووچۆیەکی دەریایی ڕاگەیاند.
لەو بەیاننامەیەدا کە بڵاو کراوەتەوە، پەیوەندییە گشتییەکانی سوپا لە زاری هێزی دەریایی ئەو ناوەندەوە ڕایگەیاندووە: "هەر جۆرە هاتووچۆیەک لە گەرووی هۆرمۆزدا لەگەڵ ڕووبەڕووبوونەوەی تووند بەرەوڕوو دەبێتەوە".
شایانی باسە کە بەپێی ڕێککەوتننامەی١٩٨٢ی یاسای دەریا، گەرووی هورمز گەروویەکی نێودەوڵەتییە، بەم پێیە هەموو کەشتییە بازرگانییەکان و سەربازییەکان مافی تێپەڕبوونی ترانزێتیان هەیە، واتە تێپەڕبوونیان بەناو گەرووەکەدا دەبێت بەردەوام و خێرا و بێ بەربەست بێت، تەنانەت ئەگەر گەروو وەکە لە ئاوە خاکییەکانی ووڵاتێکی کەنار دەریادا بێت.
خاڵی سەرەکی ئەوەیە، لە ڕوانگەی یاسایی یەوە کۆماری ئیسلامی تەنانەت لە کاتی شەڕیش دا مافی ئەوەی نییە کە ئەم بڕگەیە ڕابگرێت.