PeyamaKurd - سی ئێن ئێن : هاک کەرە ئێرانییەکان دزەیان کردە ناو مانیتۆرە سووتەمەنییەکان لە بەنزینخانەکانی ئەمریکا
کەناڵی سی ئێن ئێن بڵاوی کردەوە، بەرپرسانی ئەمریکا گومانیان هەیە هاک کەرەکانی سەر بە ئێران، سیستەمی چاودێری کردنی تانکی سووتەمەنییان لە چەند ویلایەتێکی ئەمریکا هاک کردبێت.
بەپێی زانیارییەکان، هاککردنەکە لە ڕێگەی لاوازییەکی سادە ئەنجام دراوە، هەندێک لە سیستەمەکان بەبێ ووشەی نهێنی بە شێوەی ئۆنلاین ماونەتەوە.
هاک کەرەکان توانیان دەستکاری ئەو ژمارانە بکەن کە سەبارەت بە ئاستی سووتەمەنی پیشان درابوون، بەڵام دەستیان بە خودی سووتەمەنی و بڕی ڕاستەقینەی ناو تانکییەکانەوە نەگەیشت.
ئەم هەواڵە وێنەیەکی باش بۆ کۆماری ئیسلامی ناکێشێت. کاتێک حکوومەتێک لە ناوخۆدا ڕووبەڕووی قەیرانی کارەبا و بەنزین و ئینتەرنێت و ئابووری دەبێتەوە، بەڵام بە هاک کردنی بەنزینخانەکان و ژێرخانی مەدەنی لە دەرەوەی ووڵات هەواڵ دەکات، ئەوە زیاتر نابەرپرسیارییەتی نیشان دەدات نەک کارەبا. هەروەها ئەمریکا لەم کەیسانە بەکاردەهێنێت بۆ ئەوەی ئاسانتر پاساو بۆ فشاری سایبێری و ئەمنی بۆ سەر تاران بهێندرێتەوە.