PeyamaKurd - سیستانی فەتوای 'جیهادی کیفائی' بۆ بەرگریکردن لە ئێران دەردەکات
🔴 ئاژانسی هەواڵی فارس بڵاوی کردەوەتەوە : عەلی سیستانی، گەورە مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق، فەتوایەکی نوێی لەژێر ناوی "جیهادی کیفائی" بۆ بەرگریکردن لە ئێران دەرکردووە.
🔴 لە دەستنووسێکی فەرمی نووسینگەکەیدا کە لە ووڵامی پرسیاری یەکێک لە شوێن کەوتووانی دا هاتووە، ناوبراو جەختی لە پێویستی ڕاگەیاندنی جیهادی کیفائی بۆ پارێزگاریکردن لە شۆڕشی ئیسلامی ئێران کردووەتەوە.
🔴 لە ڕووی شەرعییەوە جیهادی کیفائی بەو واتایە دێت؛ ئەگەر ژمارەیەکی پێویست لە خەڵک ئەرکێک جێبەجێ بکەن، ئەوە ئەو ئەرکە لەسەر شانی کەسانی دیکە لادەچێت.
🔴 ئەم جۆرە جیهادە پێچەوانەی 'جیهادی عەینی'یە، کە هاوشێوەی نوێژ و ڕۆژوو، جێبەجێ کردنی لەسەر هەموو تاکێک فەرزە و کەس ناتوانێت لەبری کەسێکی دیکە ئەنجامی بدات.