سیناتۆر گراهام : دەبێت ئەمریکا ئەوەی دەستی پێکردووە، تەواوی بکات

سیناتۆر گراهام : دەبێت ئەمریکا ئەوەی دەستی پێکردووە، تەواوی بکات

PeyamaKurd - سیناتۆر گراهام : دەبێت ئەمریکا ئەوەی دەستی پێکردووە، تەواوی بکات
 

لێندزی گراهام، سیناتۆری کۆمارییەکان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئێکس پۆستێکی بڵاو کردووەتەوە و نووسیویەتی "بە تەواوی دڵنیام کە سەرۆک دۆناڵد ترامپ بە تەواوی لە دۆخی ئێران تێدەگات و قبووڵی دەستدرێژییە سەرپێچیکارەکانی ئێران لە تەنگەی هورموز و لە سەرانسەری ناوچەکەدا ناکات."

ھەروەھا لە درێژەدا نووسیویەتی "بۆ من زۆڕ ڕوونە کە ئێران لە ڕووی سەربازی و ئابوورییەوە زۆر لاوازتر بووە، بەڵام لە هەمان کات دا، چاونەترستر و شەڕئەنگێزتر بوون

گراهام بە ئاماژەدان بەوەی کە بە ووڵامێکی کورت بەڵام یەکلاکەرەوە دەتوانێ ململانێیەكان بە شێوەیەکی دروست دەست پێ بکاتەوە"، جەختی کردەوە "کاتێک باس لە ئێران دەکرێت، زۆر گرینگە ئێمە لە پێگەی هێز و باڵادەستییەوە دانوستان بکەین."

گراهام بە جەخت کردنەوە لەسەر ئەوەی کە ئەمریکا دەبێ ئەوەی دەستی پێکردووە تەواوی بکات، ووتی "ترسم هەیە درێژەدان بە دانووستانەکان بەبێ ووڵام دانەوەی یەکلاکەرەوە، ململانێیەکان درێژ بکاتەوە و هاوپەیمانەکانمان دوودڵ بکات و ڕژێم چاونەترستر بکات.