پەیامی کورد ... سێنتكام : ئێران چەند شوێنی مه‌ده‌نی كردووەته ئامانج
فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی ئه‌مریكا (سێنتكام)، ئه‌مشه‌وی یه‌كشه‌ممه، له ڕاگه‌ێندراوێكدا ووتی، نوێنه‌ری ئێران له نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له كۆبوونه‌وه‌ی دوێنێی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی باسی له‌وه كرد كه ووڵامدانه‌وه‌یان بۆ هێرشه‌كان ته‌نیا بۆ سه‌ر بنكه و دامه‌زراوه‌كانی ئه‌مریكایه، به‌ڵام ئه‌مه درۆیه.
ووتووشیه‌تی، ڕژێمی ئێران زۆر چالاكانه خه‌ڵكی مه‌ده‌نی ده‌كاته ئامانج.
تاوه‌كوو ئێستا ئێران زیاتر له ١٢ شوێنی مه‌ده‌نیی كردوونه‌ته ئامانج له‌وانه: فڕۆكه‌خانه‌ی دوبه‌ی، فڕۆكه‌خانه‌ی كووه‌یت، فڕۆكه‌خانه‌ی زائید له دوبه‌ی، فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر له عێراق، هۆتێلی فێرمۆنت پاڵم له دوبه‌ی، هۆتێلی بورج عه‌ره‌ب له دوبه‌ی، هۆتێلی كراون پلازا له به‌حره‌ین، به‌نده‌ری دوبه‌ی، چه‌ند ناوچه‌یه‌كی نیشته‌جێبون له بێت شێمش له ئیسرائیل، چه‌ند ناوچه‌یه‌كی نیشته‌جێ بوون له ته‌لئه‌ڤیڤ، ناوچه‌یه‌كی نیشته‌جێ بوون له ئێرا ڤیوز تاوه‌رس له به‌حره‌ین، چه‌ند ناوچه‌یه‌كی نیشته‌جێ بوون له قه‌تەر.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە