PeyamaKurd - سێنتكام : هێزەکانمان ڕێگرییان کردووە لە ٣٨ کەشتی و ڕێڕەوەکەیان گۆڕیوە
فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتكام) ڕایگەیاند کە هێزەکانیان ڕێگرییان لە ٣٨ کەشتی کردووە و ناچاریان کردوون ڕێڕەوی خۆیان بگۆڕن یان بگەڕێنەوە بۆ ناو بەندەرەکانی ئێران.
فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا، ڕۆژی دووشەممە ٧ی بانەمەڕ، لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ئێکس"، وێنەی دەریاوانێکی ئەمریکایی بڵاو کردەوە کە خەریکی چاودێری کردنی کەشتییەکی بازرگانییە. سێنتكام لەو بارەیەوە ڕایگەیاندووە کە هێزەکانی ئەمریکا بەردەوامن لە گەمارۆدانی بەندەرەکانی ئێران و ڕێگری لە هاتووچۆی کەشتییەکان دەکەن.
لەم ڕاپۆرتەدا هاتووە کە ئەو ٣٨ کەشتییە بە فەرمانی هێزە دەریاییەکانی ئەمریکا لە ئاوەکانی ناوچەکەدا، ناچار بوون یان ڕێڕەوی گەشتیاری خۆیان بگۆڕن یان بە ناچاری بەرەو بەندەرەکانی ئێران بگەڕێنەوە.