PeyamaKurd - سێنتکام بانگەشەکانی سوپای پاسداران بۆ کوشتنی ٢٠٠ فڕۆکەوانی ئەمریکی ڕەت كردەوە
فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکام)، بە تووندی ئەو دەنگۆیانەی ڕەت کردەوە کە لە لایەن سوپای پاسدارانی ئێرانەوە بڵاوکراونەتەوە سەبارەت بە بەئامانجگرتنی فڕۆکەوانە ئەمریکییەکان لە سەعوودیە. جەختی کردەوە کە ئەم جۆرە هەواڵە ناڕاستانە تەنیا بۆ شاردنەوەی ئەو شکستە سەربازییە گەورانەیە کە لەم دوایی یانەدا بەر تاران کەوتوون.
لە ووڵامێک دا بۆ ڕاگەێندراوێکی سوپای پاسداران کە تێیدا بانگەشەی ئەوە کرابوو هێرش کراوەتە سەر بنکەیەکی سەربازی ئەمریکا لە ناو خاکی سەعوودیە و ٢٠٠ فڕۆکەوان و ستافی فڕۆکەوانی کراونەتە ئامانج، سێنتکام ڕایگەیاند، هیچ سەربازێکی ئەمریکی لە سەعوودیە زیانی پێنەگەیشتووە و ئەم هەواڵانە دوورن لە راستی.