PeyamaKurd - سێنتکام : زیاتر لە ١١ هەزار ئامانجمان لە ئێران پێکاوە
فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکام ) ڕایگەیاند، لەسەرەتای ئەم جەنگەی لە دژی ئێران دەستیان پێ کردووە، تاوەکوو ئێستا زیاتر لە ١١ ئامانجیان لە ناوخۆی ئێران پێکاوە.
ڕاگەێندراوەکەی سێنتکام کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاوکراوەتەوە، تێیدا هاتووە "لەسەر فەرمانی سەرۆکی ئەمریکا، ئۆپراسیۆنی "تووڕەیی داستان ئاسا" دژی ئێران دەستپێکرد.
دوای تێپەڕبوونی مانگێک بەسەر جەنگەکەدا سێنتکام ڕایگەیاندووە، ئامانجی هێرشەکانیان لەبەر یەک هەڵوەشاندنەوەی دەزگا ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران بووە، بە تایبەت بۆ سەر ئەو شوێنانەی کە هەڕەشەیەکی جددی و مەترسن.
ڕایگەیاند كە فڕۆکە جەنگییەکان زیاتر لە ١١ هەزار هێرشیان بۆ سەر ئێران ئەنجامداوە و زیاتر لە ١٥٠ کەشتی ئێران لە هێرشەکاندا تێکشکێندراون.