سێنتکام : شوێنی هەڵدانی مووشەکی کرووزمان لە دوورگەی توونبی گەورە کردووەتە ئامانج

سێنتکام : شوێنی هەڵدانی مووشەکی کرووزمان لە دوورگەی توونبی گەورە کردووەتە ئامانج

PeyamaKurd - سێنتکام : شوێنی هەڵدانی مووشەکی کرووزمان لە دوورگەی توونبی گەورە کردووەتە ئامانج

فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا (سێنتکام) ئێوارەی چوارشەممە ڕایگەیاند سیستەمی بەرگری ئێران و شوێنی هەڵدانی مووشەکی کرووزیان لە دوورگەی توونبی گەورە لە نزیک گەرووی هورموز کردووەتە ئامانج.

لە ڕاگەێندراوێکی نوێدا ئەو دامەزراوەیە کە سەرپەرشتی هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات، ڕایگەیاندووە "گەڕی بەیانی هێرشەکانی دژی ئێران لە کاتژمێر 7:30 خولەکی بەیانی بە کاتی واشینتۆن کۆتایی هاتووە.

سێنتکام ڕایگەیاندووە "لەماوەی ئەم شەپۆلەی هێرشە ٩٠ خولەکییەدا، هێرش کراوەتە سەر سیستەمی بەرگری کەنارئاوەکان و شوێنەکانی هەڵگرتن و هەڵدانی مووشەکی کرووز لە دوورگەی توونبی گەورە."

سوپای ئەمریکا دەڵێت ئەو هێرشانە توانای ئێرانی لاواز کردووە بۆ هێرش کردنە سەر کەشتییە بازرگانییەکان لە تەنگەی هورموز.