PeyamaKurd - سێنتکام : هێزەکانمان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ئامادەباشی تەواودان
ناوەندی فەرماندەیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکام) ڕایگەیاند، زیاتر لە ٥٠ هەزار کارمەندی هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچە جیاوازەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بڵاوکراونەتەوە، ڕاشیگەیاندووە، ئەو هێزانە لەوپەڕی ئامادەباشی و چاوکراوەیی دان.
ڕۆژی دووشەممە، سێنتکام لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوە کردووە، براد کوپەر، فەرماندەی ناوەندی فەرماندەیی هێزەکانی ئەمریکا، لە میانەی سەردانەکەیدا بۆ ناوچەکە، زنجیرەیەک گفتوگۆی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای مەدەنی و سەربازی لە هەریەکە لە ئیسرائیل و لوبنان ئەنجام داوە.
سێنتکام ڕاشیگەیاندووە، لە لوبنان، کوپەر و تیمەکەی لەگەڵ جۆزێف عۆن و فەرماندەی سوپای لوبنان عیماد رۆدۆلف هێکل کۆبوونەتەوە، هاوکات لە کۆبوونەوەکەدا باس لە هەنگاوەکانی داهاتوو کرا بۆ جێبەجێ کردنی ڕێكکەوتنێکی چوارچێوەیی مێژوویی کە ڕۆژی هەینی ڕابردوو لە واشینتۆن واژوو کرابوو، هەروەها کوپەر سەردانی ئەو هێزە ئەمریکییانەی کرد کە لە ئیسرائیل جێگیرکراون و ستایشی کار و چالاکییە نایابەکانیانی کرد.