PeyamaKurd - سێنتکام : پەکخستنی نەوت هەڵگرێکی ئێرانی لە کەندئاوی عوممان
فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکام) ڕایگەیاند، کە هێزەکانیان ڕێگرییان لە نەوت هەڵگرێکی ئێرانی کردووە و پەک خراوە.
نەوت هەڵگرەکە بە ناوی (M/T Hasna) ئاڵای ئێرانی هەڵگرتووە و بەرەو بەندەرێکی ئێران بەڕێوە بووە.
دوای چەندین هۆشداری و پابەندنەبوونی ستافەکەی، فڕۆکەیەکی جەنگی F/A-18 کە لەسەر کەشتی فڕۆکەهەڵگری "ئەبراهام لینکۆڵن" فڕیوە، ڕێگری لێ کردووە.
فڕۆکە جەنگییەکە بە تۆپی ٢٠ ملمی گوللەی ئاراستەی نەوت هەڵگرەکە کردووە و لە جووڵە خراوە.
سێنتکام جەختی کردەوە کە گەمارۆی دەریایی بۆ سەر بەندەرەکانی ئێران بەردەوامە و هێزەکانیان بۆ جێ بەجێ کردنی بڕیارەکە لە ئامادەباشی دان.