سێنتکام ڕاپۆرتی مانگێکی گەمارۆی دەریایی سەر ئێرانی بڵاو کردەوە

سێنتکام ڕاپۆرتی مانگێکی گەمارۆی دەریایی سەر ئێرانی بڵاو کردەوە

PeyamaKurd - سێنتکام ڕاپۆرتی مانگێکی گەمارۆی دەریایی سەر ئێرانی بڵاو کردەوە

بەپێی ئەو زانیارییانەی سێنتکام بڵاوی کردوونەتەوە، ماوەی چوار هەفتەیە ئەمریکا گەمارۆیەکی چڕی خستووەتە سەر هەموو ئەو کەشتییانەی دەچنە ناو بەندەرەکانی ئێران یان لێی دێنە دەرەوە. ئامانجی ئەم گەمارۆیە بڕینی شا دەماری ئابووری ئێران ە لە ناو جەرگەی ململانێیە سەربازییەکان دا.

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، بۆ زامنکردنی جێ بەجێ کردنی گەمارۆکە، ئەمریکا هێزێکی گەورەی لە ناوچەکەدا کۆکردووەتەوە کە پێک دێت لە زیاتر لە ١٥٠٠٠ سەرباز، ٢٠٠ فڕۆکەی جەنگی و چاودێری و ٢٠ کەشتی جەنگی گەورە.

سێنتکام ئاشکرای کردووە کە تاوەکوو ئێستا ئەنجامەکان بەم شێوەیە بوون:٦٧ کەشتی بازرگانی، دوای هۆشداری هێزە ئەمریکییەکان، ناچار کراون ئاراستەی خۆیان بگۆڕن و پابەندی گەمارۆوەکە بن؛ ١٥ کەشتی مرۆیی، تەنیا ئەو کەشتیانەی هاوکاری مرۆیی یان هەڵگرتبوو، ڕێگەی تێپەڕبوونیان پێدراوە و چوار کەشتی کە نەیان ویستووە پابەندی ڕێنمایی یەکان بن، لەلایەن هێزەکانی ئەمریکاوە بە مەبەست پەک خراون و لە جووڵە وەستێندراون.

لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژەی بەوە دراوە، سەرەتای ئەم هەفتەیە، هێزەکانی ئەمریکا دوو کەشتی دیکەی بازرگانی یان ناچار بە گەڕانەوە کردووە. دوای ئەوەی کەشتییەکان ووڵامی پەیوەندییە رادیۆیی یەکانیان نەدابووەوە، هێزەکانی ئەمریکا بە چەکی سووک "تەقەی هۆشداری"یان بەسەردا کردوون، کە ئەمەش وای کردووە کەشتییەکان دەست بەجێ پاشەکشە بکەن.