PeyamaKurd - سەرباری ئاماژەدان بە ڕاگرتنی جەنگەکە، ئەمریکا هێزی سەربازی زەمینی ڕەوانەی ڕۆژهەڵاتی ناوڕاست دەکات❗️
ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت ژۆرناڵ لە زاری بەرپرسانی ئەمریکاوە بڵاوی کردەوە، کەشتی فڕۆکە هەڵگری USS Tripoli لە ئێستادا کە هەڵگری هێزی مارێنز (هیێزی دابەزینی ووشکانی لە دەریاوە)، لە یابانەوە بەرێوەیە بۆ ناوچەکە.
پێشتریش ڕۆژنامەی نیۆیۆرک تایمز بڵاویکردەوە، نزیکەی 2500 سهربازی هێزی دەریایی، لانیکەم بە سێ کەشتیەوە بەرەو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڕێکەوتوون.