سەرۆک‌وەزیرانی لوبنان : ئەندامانی سوپای پاسداران فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەکانی حیزبۆڵڵا لە شەڕی ئێستای دژ بە ئیسرائیل دەکەن. 

سەرۆک‌وەزیرانی لوبنان : ئەندامانی سوپای پاسداران فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەکانی حیزبۆڵڵا لە شەڕی ئێستای دژ بە ئیسرائیل دەکەن. 

PeyamaKurd - سەرۆک‌وەزیرانی لوبنان : ئەندامانی سوپای پاسداران فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەکانی حیزبۆڵڵا لە شەڕی ئێستای دژ بە ئیسرائیل دەکەن. 

نەواف سەلام لە چاوپێکەوتنێک دا لەگەڵ کاناڵی "الحدث" جەختی لەوە کردەوە کە ئەم دۆخە، لوبنانی بەبێ ویستی خۆی پەلکێشی ناو ململانێیە ناوچەیی یەکان کردووە.

ناوبراو ووتی : ڕاگەێندرا کە ئەم شەڕە لە ووڵامی کوشتنی عەلی خامنەیی دایە، بۆیە ئەمە بەو مانایەیە کە ئەم شەڕە بەسەرمان دا سەپێندراوە.

هەروەها ئاماژەی بە ڕووداوی پێکانی بنکەیەکی بەریتانیا لە قوبرس لە ڕێگەی دڕۆنێکی درووست کراوی ئێران ەوە کرد و ووتی کە ئەو هێرشە کاری سوپای پاسداران بووە کە لە لوبنانە و ئۆپراسیۆنە نیزامییەکان بەڕێوە دەبات.

سەرۆک‌وەزیرانی لوبنان زیادی کرد کە هەندێک کەسی سەر سوپای پاسداران بە پاسپۆرتی ساختە هاتوونەتە نێو ئەو ووڵاتەوە.

هەروەها ئاماژەی بە ڕاگەێندراوەکەی سوپای پاسداران سەبارەت بە ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی هاوبەش لەگەڵ حیزبۆڵڵا دژی ئیسرائیل کرد و ئەوەی بە بەڵگەی سەرپەرەستی کردنی ئەم شەڕە لە لایەن تاران ەوە دانا.