PeyamaKurd - سەرۆکوەزیرانی پاکستان : دەقی کۆتایی ڕێککەوتنی پەیوەست بە ئێران ڕەنگە لە ٢٤ کاتژمێری داهاتوودا ئامادە بێت
سەرۆکوەزیرانی پاکستان ڕایگەیاند دەقی کۆتایی ڕێککەوتنی نێوان ئەمریکا و ئێران ئەگەری هەیە لە ٢٤ کاتژمێری داهاتوودا تەواو ببێت و پاکستان ئامادەکاری دەکات بۆ پرۆسەی واژووکردنی ئەلیکترۆنی.
شەهباز شەریف ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند، "لە هەموو کاتێک زیاتر لە ڕێککەوتنی ئاشتی نزیک بووینەتەوە. بەو پێیەی کە پێدەچێت لە ٢٤ کاتژمێری داهاتوودا کۆتایی پێ بهێندرێت، پاکستان خۆی ئامادە دەکات بۆ واژووکردنی ئەلیکترۆنی ڕێککەوتنی ئاشتی، دواتر هەفتەی داهاتوو گفتوگۆ لەسەر ئاستی تەکنیکی ئەنجام دەدرێت."
شەهباز شەریف ڕایگەیاند متمانەی بەوە هەیە ئەو "ڕێککەوتنە مێژوویی یە" ببێتە بنچینەی بەدیهێنانی ئاشتییەکی بەردەوام لە ناوچەکەدا.