سەرۆکی کۆمپانیای نەوتی ئەبووزەبی : گەرووی هورمز موڵکی ئێران نییە تا دایبخات

سەرۆکی کۆمپانیای نەوتی ئەبووزەبی : گەرووی هورمز موڵکی ئێران نییە تا دایبخات

PeyamaKurd - سەرۆکی کۆمپانیای نەوتی ئەبووزەبی : گەرووی هورمز موڵکی ئێران نییە تا دایبخات

ڕۆژی یەکشەممە سوڵتان جابر، بەڕێوەبەری جێبەجێ کاری کۆمپانیای نیشتمانی نەوتی ئەبووزەبی ئەدنووک لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (ئێکس) ڕایگەیاند، گەرووی هورمز هەرگیز موڵکی ئێران نەبووە تا بتوانێت دایبخات یان گەشتە دەریاییەکان تێیدا سنووردار بکات.

جابر ئاماژەی بەوە کرد، هەر جۆرە پەک خستنێکی هاتووچۆ لەو گەرووەدا پەکخستنی خوێن بەرێکی ئابووری جیهانییە و هەڕەشەیەکی راستەوخۆیە بۆ سەر ئاسایشی وزە، خۆراک و تەندرووستی هەموو ووڵاتانی جیهان."

ھەروەھا هۆشداری دا و ووتی : "ئەم رەفتارە نایاسایی، مەترسیدار و قبوڵنەکراوە، جیهان ناتوانێت بەرگەی بگرێت و ڕێگە نادات کارێکی وا ڕووبدات.