شکاندنی فڕۆکە سیخوڕییەکەی ئەمریکای بڵاوکردەوە

PeyamaKurd - ئێران وێنەی سەتەلایتی تێکشکاندنی فڕۆکە سیخوڕییەکەی ئەمریکای بڵاوکردەوە


کۆماری ئیسلامی ئێران کۆمەڵێک وێنەی سەتەلایتی بڵاوکردەوە کە تێیدا دیمەنی پێش و پاش هێرشە مووشەکییەکەی ٢٧ی مارچ بۆ سەر بنکەی ئاسمانی "شازادە سوڵتان" لە عەرەبستانی سەعوودی نیشان دەدات.
بەپێی وێنەکان، فڕۆکەیەکی جۆری E-3G Sentry AWACSی سەر بە هێزی ئاسمانی ئەمریکا بە ڕوونی دیارە کە لە ئەنجامی هێرشەکەدا تێکشکاوە. ئەم فڕۆکەیە کە بە "چاوی ئاسمانی ئەمریکا" ناسراوە، ڕۆڵێکی ستراتیژی هەبوو لە چاودێری کردن و کۆنترۆڵ کردنی ئاسمانی ناوچەکە. بڵاوکردنەوەی ئەم وێنانە لە لایەن ئێران ەوە وەک ووڵامێکە بۆ ئەو گومانانەی کە لەسەر کاریگەری هێرشە مووشەکییەکانی هەبوون و جەخت کردنەوەیە لە ووردی پێکانی ئامانجەکانیان لە ناو قوڵایی خاکی سەعوودیەدا.