شەڕی دەسەڵات لە حکوومەت دا؛ قالیباف سوپای پاسداران بە دزی و ناتەوانی تۆمەتبار دەکات

شەڕی دەسەڵات لە حکوومەت دا؛ قالیباف سوپای پاسداران بە دزی و ناتەوانی تۆمەتبار دەکات

PeyamaKurd - شەڕی دەسەڵات لە حکوومەت دا؛ قالیباف سوپای پاسداران بە دزی و ناتەوانی تۆمەتبار دەکات

بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی ١٤ی ئیسرائیل، پەردە لەسەر ململانێیەکی تووند و بێ وێنە لە بەرزترین ئاستەکانی حکوومەت دا هەڵگیراوە؛ جێیەك كە جیاوازییەکان ئیتر تەنانەت لە پشت دەرگا داخراوەکانیشەوە ناشاردرێنەوە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرته موحەممەد باقر قالیباف له کۆبوونەوەیەکی نهێنی دا ڕاستەوخۆ هێرشی کردووەتە سەر وەحیدی فەرماندەی سوپای پاسداران و وتوویەتی: “ئێوه هەموو پارەکانتان كشایەوە و ئێستا هێزەکانتان مووچه وەرناگرن!”؛ تۆمەتێکی ڕوون بە گەندەڵی و تاڵان کردن لەناو پێکهاتەی سەربازی دا.

هەروەها زیاتر لە قسەكانی ڕۆیشتووە و بە بێ ڕێزییەوە لە سەر تواناكانی سوپای تیرۆریستی وتوویەتی: “من بە هیچ شێوەیەک بۆ وەستاندنی ئەمریکییەکان لە خارگ و هورمز باوەڕم بە ئێوە نییە”؛ ڕستەیەک کە بە کردەوە دانپێدانان بە داڕمانی متمانە لە بەرزترین ئاستەکانی بڕیاردان دایە.

ئەم ئاشکراکردنە ئەوە دەردەخات کە سەركردەكانی حکوومەت نەک هەر لە بەرامبەر فشاری دەرەکی بێ دەسەڵاتن، بەڵکوو لە ناوخۆشدا كەوتوونە گیانی یەكتری.