عێراقچی: بەئامانجگرتنی ڕێبەری ئێران "کردەوەیەکی تیرۆریستی ترسنۆکانە" و پێشێلکارییەکی گەورەی بنەما سەرەکییەکانی یاسای نێودەوڵەتییە

عێراقچی: بەئامانجگرتنی ڕێبەری ئێران "کردەوەیەکی تیرۆریستی ترسنۆکانە" و پێشێلکارییەکی گەورەی بنەما سەرەکییەکانی یاسای نێودەوڵەتییە
عێراقچی : بەئامانجگرتنی ڕێبەری ئێران "کردەوەیەکی تیرۆریستی ترسنۆکانە" و پێشێلکارییەکی گەورەی بنەما سەرەکییەکانی یاسای نێودەوڵەتییە

عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە نامەیەکدا بۆ سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سەبارەت بە کردەوەی ئەمریکا و ئیسرائیل ڕایگەیاند؛

🔹ئەم کارە پێشێلکارییەکی ئاشکرای میساقی نەتەوە یەکگرتووەکان و پرەنسیپی یەکسانی سەروەری دەوڵەتان و پارێزبەندی سەرۆکی دەوڵەتەکانە.

🔹ڕێبەری ئێران نەک هەر بەرزترین بەرپرسی ووڵات بەڵکوو کەسایەتییەکی ئایینییە کە دەیان ملیۆن موسڵمانی ناوچەکە و جیهان ڕێزی لێدەگرن.

🔹کارێکی لەو شێوەیە لێکەوتەی قووڵ و بەربڵاوی دەبێت کە ئەنجامدەرانی بەرپرسیارییەتی تەواویان لە ئەستۆ دەگرن.

🔹ئێران بە پێی مادەی ٥١ی میساقی نەتەوە یەکگرتووەکان مافی زگماکی خۆی دەپارێزێت کە بەرگری لە سەروەری و یەکپارچەیی خاکی خۆی بکات.

🔹ئەم کارە بەرپرسیارێتی نێودەوڵەتی دەوڵەتانی سەرپێچیکار و بەرپرسیارییەتی تاوانکاری تاکەکەسی سەرۆکی ئەمریکا و سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دەگرێتەوە.

عێراقچی داوای لە نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەنجوومەنی ئاسایش کرد بەپەلە هەنگاو بنێن بۆ دەستەبەرکردنی لێپرسینەوە لە ئەمریکا و ئیسرائیل، هۆشداریشی دا لەوەی کە ووڵامنەدانەوەی یەکلاکەرەوە بۆ ئەم هەڵسوکەوتە دەبێتە هۆی بوێری تاوانباران و زیانێکی بەردەوام بە نەزمی یاسایی نێودەوڵەتی دەگەێنێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە