PeyamaKurd - عێراقچی: پەیوەندییەکانی ئێران و عێراق لە دەرەوەی سنوورە جوگرافییەکانە
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، پەیامێکی سوپاس و پێزانینی ئاراستەی حکوومەت و گەلی عێراق کرد بۆ میوانداری کردن و بەڕێوەبردنی مەراسیمەکانی پرسە.
📌 خاڵە سەرەکییەکانی پەیامەکەی وەزیری دەرەوەی ئێران:
📌سوپاسی دڵسۆزانەی حکوومەت، میللەت و دەسەڵاتەکانی عێراق دەکات بۆ ڕێکخستنی مەراسیمێکی "شایستە و تۆکمە" بە بەشداری فراوانی خەڵک.
📌جەخت دەکاتەوە کە پەیوەندییەکانی تاران و بەغدا تەنها پەیوەندییەکی دراوسێیەتی نییە، بەڵکوو ڕەگ و ڕیشەی لە مێژوویەکی هاوبەش و بەهای هەمیشەیی دا هەیە.
ئاماژە بەوە دەکات کە هەردوو ووڵات خاوەن چارەنووسێکی هاوبەشن.
📌ستایشی بەخشندەیی و ڕەسەنایەتی عێراق دەکات بۆ ئەو هاوڕێیەتی و دڵسۆزییەی لە مەراسیمەکان دا نیشانیان داوە.