PeyamaKurd - فاینانشیاڵ تایمز : کۆمپانیای كوڕەكەی ترامپ لەماوەی یەك ساڵ سەرمایەكەی لە 200 ملیۆن دۆلارەوە بۆ (3.5) ملیار دۆلار بەرزبووتەوە
رۆژنامەی "فاینانشیاڵ تایمز"ی بەریتانی ئاشكرای دەكات، سەروەت و سامانی کۆمپانیای وەربەرهێنانی 1789 کاپیتال، كە لە لایەن كوڕەكەی دۆناڵد ترامپ ە وە خاوەنداری دەكرێت لە ماوەی نزیکەی ساڵێک دا لە 200 ملیۆن دۆلارەوە بۆ 3.5 ملیار دۆلار گەشەی کردووە بە زیادبوونی 17 هێندە.
کۆمپانیاکە لە بوارەكانی زیرەکی دەستکردو تەکنۆلۆژیای بەرگری و خانووبەرە كاردەکات لە ژێر ئاڵای سەرەتا ئەمریکا.
لقەکانی سەربە کۆمپانیاكە لە دوای دەست بەکاربوونی ترامپ ەوە زیاتر لە ٧٣٥ ملیۆن دۆلار لە گرێبەستە فیدراڵیەکانی بەدەست هێناوە، لە نێویان دا قەرزێکی 620 ملیۆن دۆلاری لە پێنتاگۆن وەرگرتووە.