PeyamaKurd - فەرماندەیی سەربازی هاوبەشی ئێران دەڵێت ئێستا بانکەکان و دامەزراوە داراییەکان لە سەرانسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکرێنە ئامانج.
🔻 هاووڵاتیانی ووڵاتانی ناوچەكە لانی کەم كیلۆمەترێك لە بانکەکان دوور بكەونەوە
🔻 شەوی رابردوو ئەمریكاو ئیسرائیل هێرشیان كردووەتە سەر بانكێكی ئێران و تۆڵە دەكەینەوە
بارەگای ناوەندی خاتەمۆلئەنبیا، هۆشداری دەدات بە هاووڵاتیانی ووڵاتانی ناوچەكە لانی کەم كیلۆمەترێك لە بانکەکان دوور بكەونەوە.
ئەوەش دوای ئەوەی کە فرۆكە جەنگیەكانی ئەمریکاو ئیسرائیل یەکێک لە بانكەكانی کۆماری ئیسلامی ئێرانی کردە ئامانج، لە بەرامبەردا ئەم دەستدرێژییە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل لە ناوچەکە دەکەنە ئامانج.
بارەگای ناوەندی خاتەمۆ لئەلئەنبیا راشیگەیاندووە: ئەمریکا چاوەڕوانی ووڵامدانەوەی یەکلاکەرەوەمان بێت بۆ دوایین دەستدرێژی خۆی.