PeyamaKurd - فەرەنسا کەشتی جەنگی ڕەوانەی دەریای سوور دەکات
فەرەنسا کەشتی فڕۆکەهەڵگری "شارل دیگۆل" و چەند کەشتییەکی جەنگی ئیتاڵیا و هۆڵەندی بە مەبەستی پاراستنی ئاسایشی گەرووی ھورمز، ڕەوانەی باشووری دەریای سوور کرد.
فەڕەنسا و بەریتانیا پڕۆژەیەکی هاوبەشیان بۆ هێورکردنەوەی دۆخی گەرووەکە ئامادە کردووە و تاوەکوو ئێستا ١٢ ووڵات ئامادەیی خۆیان بۆ بەشداری کردن لەو پلانە نیشان داوە.
پێشنیازە فەرەنسی-بەریتانییەکە داوا دەکات ئێران ڕێگەی تێپەڕبوونی کەشتییەکانی پێ بدرێت لە بەرانبەر پابەندبوونی بە گفتوگۆ لەگەڵ ئەمریکا، واشینتۆنیش لە بەرانبەردا گەمارۆی سەر گەروووەکە هەڵبگرێت.