PeyamaKurd - قالیباف : دانووستانەکانمان تەنها تا ئاستی واژووکردنی لێکتێگەیشتن بووە
محەممەد باقڕ قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنی دا دوایین زانیاری دەربارەی پڕۆسەی دانووستانەکان و گەشتەکەی بۆ سویسرا خستە ڕوو.
تەوەرە سەرەکییەکانی لێدوانەکەی:
ڕایگەیاند کە لە ئێستادا هیچ جۆرە دانووستانێکی نوێ لە ئارادا نییە.
ئاماژەی بەوە کرد کە دانووستانەکانی پێشوو تەنها تا قۆناغی واژووکردنی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن بڕیان کردووە.
سەبارەت بە سەردانەکەی بۆ سویسرا، ڕایگەیاند کە ئامانجی گەشتەکە گفتوگۆکردن بووە لەسەر میکانیزمەکانی جێبەجێ کردنی پێنج بڕگەی دیاریکراو.
دووپاتی کردەوە کە لە گفتوگۆکانیان دا بەدواداچوون بۆ ئەنجامی گفتوگۆکانی پێشوو دەکەن تاوەکوو بەدی بهێندرێن.