PeyamaKurd - قاڵیباف : ئەگەر تاوانەکانی ئیسرائیل بەردەوام بن، دانووستانەکان لەگەڵ ئەمریکا ڕادەگرین
موحەممەد باقر قاڵیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، هۆشدارییەکی تووند دەداتە ئیسرائیل و ڕایدەگەێنێت کە ووڵاتەکەی لە بەرامبەر بەردەوامی هێرشەکان بۆ سەر لوبنان بێ دەنگ نابێت.
لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی دا لەگەڵ نەبیهـ بەری، سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان، قاڵیباف ڕایگەیاند: "ئەگەر تاوانەکانی ڕژێمی ئیسرائیل لە لوبنان بەردەوام بن، ئێمە نەک تەنها پرۆسەی دانووستانەکان لەگەڵ ئەمریکا ڕادەگرین، بەڵکوو بە تووندی لە دژی ئەو ڕژێمە دەوەستینەوە."