قەتەر : کۆماری ئیسلامی مافی ئەوەی نییە لە گەرووی ھورموز ڕێگری لە تێپەڕبوونی کەشتییەکان بكات

قەتەر : کۆماری ئیسلامی مافی ئەوەی نییە لە گەرووی ھورموز ڕێگری لە تێپەڕبوونی کەشتییەکان بكات

PeyamaKurd - قەتەر : کۆماری ئیسلامی مافی ئەوەی نییە لە گەرووی ھورموز ڕێگری لە تێپەڕبوونی کەشتییەکان بكات
 

ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر جەخت لەسەر مافی تێپەڕبوونی کەشتیوانی بە پارێزراوی بەناو گەرووی هورمزدا دەکاتەوە و دەڵێت هیچ ووڵاتێک بە ئێرانیشەوە مافی ئەوەی نییە ڕێگری لە تێپەڕینی کەشتییەکان بکات یان ببێتە هۆی داخستنی گەرووەكە بەڕووی کەشتییە دەریایی یەکاندا.

مەجید ئەنساری، ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر ڕۆژی سێشەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی دا لە دەوحە وتی "بە پشت بەستن بە ڕێسا و یاسا نێودەوڵەتییەکان، تێپەڕینی کەشتییەکان بە پارێزراوی بە تەنگەی هورمزدا مافی حکوومەتی قەتەرە.

ئەنساری ئاماژەی بەوەش کرد لە ئێستادا هیچ میکانیزمێک یان ڕێک خستنێکی تایبەت بۆ هەناردەکردنی بەرهەمە ووزەیی یەکان لەبەردەست دا نییە و داخستنی تەنگەی هورموز گرژی و ئاڵۆزی زنجیرەکانی دابین کردنی لە ناوچەکەدا زیاتر کردووە.

ئەنساری جەختی لەوە کردەوە "ئێمە داوای ئازادی کەشتیوانی لە تەنگەی هورمز دەکەین و داخستنی ئێستای پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەکانە.