PeyamaKurd - لوبنان : ئێران لەپێناو ئازادکردنی پارە بلۆک کراوەکانی دا دەستبەرداری لوبنان بووە
ڕۆژی یەکشەممە عادل نەسار، وەزیری دادی لوبنان لە پۆستێک دا لە پلاتفۆرمی (X) نووسیویەتی : "ئێران مەرجی ڕاگرتنی گشتگیری شەڕی وەلاناوە بۆ ئازادکردنی پارەکانی، ئاماژەی بەوەشکردووە، شاندی ئێران چووەتە سەر مێزی گفتوگۆی راستەوخۆ لەگەڵ ئەمریکا."
نەسار پرسیارێکی ئاراستەی هاووڵاتییانی ووڵاتەکەی کردووە و دەڵێت: "ئایا دوای ئەم هەموو جەنگ و سەرکێشی و کارەسات و بەرەی پشتیوانییانە، هەموو لوبنانییەکان باوەڕیان بەوە نەهێنا کە تەنیا بژاردە و ڕێگەی ڕزگاری، تەنیا و تەنیا لوبنانە"؟
ئەم لێدوانانەی وەزیری دادی لوبنان لە کاتێک دایە، سوپای ئیسرائیل هێرشە تووندەکانی بۆ سەر باشووری بەیرووت و ناوچە جیاجیاکانی تری لوبنان چڕتر کردووەتەوە، هەرچەندە بەرپرسانی ئێران باس لەوە دەکەن ئاگربەست لوبنانیش دەگرێتەوە، بەڵام ڕاپۆرتە میدیایی یەکان ئاشکرایان کردووە، لە دانووستانەکانی "ئیسلام ئاباد"دا بە هیچ شێوەیەک باسی دۆسیەی لوبنان نەکراوە.